فەرهاد پیرباڵ دوای ئازادکردنی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ نووسه‌ری كورد فه‌رهاد پیرباڵ به كه‌فاله‌تی 10 ملیۆن دینار ئازاد كرا، له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له پۆسته‌كه‌ی فه‌رهاد پیرباڵ هاتووه، سڵاو وه‌فاداری و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ڕۆڵیان هه‌بوو له ئازادكردنم به كه‌فاله‌ت، به دادوه‌ره به‌ڕێزه‌كانیشه‌وه، لێره‌وه ده‌مه‌وێ داوای لێبوردن له جه‌نابی برای خۆشه‌ویست و پایه‌دارم كاك نێچیرڤان بارزانی بكه‌م، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی بێ یاسایی كۆنتڕۆڵی خۆمم له ده‌ست دا و كۆمه‌ڵێك قسه و ڕه‌فتاری نابه‌جێ و ناشایسته‌م ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر ماڵی بارزانییه‌كان.
هەر لەو پەیامەدا فه‌رهاد پیرباڵ دەڵێت: له‌م دۆخه تازه و ناسكه‌ی كوردستان هیوادارم هه‌رچی كێشه و گرفتێكم هه‌یه له ڕێی دادگا و یاساوه یه‌كلایی ببنه‌وه، ئه‌و ده‌رگایانه‌ی لێم داخرابوون بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌یش بۆ هه‌موو كه‌س ئاشكرا بوو، كه ئه‌و حكوومه‌ته نوێیه‌ی جه‌نابی مه‌سروور بارزانی، حكوومه‌تی دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی یاسایه له كوردستان.
له كۆتایی قسه‌كانی دەڵێت: له‌و ڕۆژه‌وه واته 19ی ئه‌یلوول به‌ڵێن ده‌ده‌م، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌فتار و كردار و قسه‌ی نابه‌جێ دووباره نه‌كه‌مه‌وه، به‌رانبه‌ر هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاوانباریش بێت، چونكه یاسا ده‌چه‌سپێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی فه‌رهاد پیربال له كاتێكدایه، به تۆمه‌تی سووتاندنی كتێبخانه‌ی ماڵی وه‌فایی له هه‌ولێر ماوه‌یه‌كه له گرتووخانه‌دایه، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به پاره‌ی خۆی و به بڕی 10 ملیۆن دینار كه‌فاله‌تی كرد، دادگا فه‌رمانی ئازادكردنی ده‌ركرد.
AM:09:55:20/09/2019