ئەمڕۆ یەکێتی کۆدەبێتەوە و بڕیاردەدات

 ئەمرۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کورستان لەشاری سلێمانی کۆدەبێتەوە و تیایدا چەند بریارێک دەدات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سپی ڕاگەیاند ئەمرۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کورستان لەشاری سلێمانی کۆدەبێتەوە بڕیارە گفتوگۆبکرێت لەبارەی رێككه‌وتنی سیاسی لەگەڵ پارتی و‌‌ هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی پاریزگاری كه‌ركوك و‌ هه‌ڵوێستی كۆتایی و کردەیی یەکێتیی بۆ پارتی لە دەرەنجامی ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی رادەگه‌یه‌نرێت.

هەردوێنێ لەشاری هەولێر مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکەش وته‌بێژی یه‌كێتی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەهەولێرەوە رایگەیاند: ئەو كارە بە كارێكی دوور لە نەریتی پێكەوە ژیان لەهەرێمی كوردستان دەزانین و جێی قبوڵ نیە.

دواتریش شاڵاو كۆسه‌ره‌ت ره‌سول به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك رایگه‌یاند "هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانەو ڕێگری كردن لە خەڵكی و تۆخكردنەوەی دوو ئیدارەیی خەریكە دەبێتە دیاردە و هەرگیز مایەی قبوڵكردن نییەو دەبێ بنبڕ بكرێ".

له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌م رێگریه‌ش به‌ پێی زانیاریه‌كان هەر دوێنێ لە بازگەی تۆپزاوای کۆیە ڕێگری لە بەرپرسی ناوچەی کۆیەی پارتی کراوه‌ و بازگەکان لەو فەرمانە ئاگادار کراونەتەوە.

دواتر و ئەمشەو تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی کرا لەسلێمانی.


AM:10:21:20/09/2019