پێشنیارێکی تازە بۆگێرانەوەی مووچە پاشەکەتکراوەکان


ئەندامێکی لیژنەیی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازێکی بۆ حکومەتی عێراق کردووە بە گێڕانەوەی ٢٤ ملیار دۆلار بە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشەوە".

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم پێیان ڕاگەیاندین کە هەرێم ٢٤ ملیار دۆلار قەرزارە و بەشێکی ئەو قەرزانە ئیلتیزاماتی حکومەتی هەرێمە، هاوکات ٨ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری قەرزی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانە، ئەوەی تریش قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان و بانکەکانە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد" پێسنیازەکەی حکومەتی هەرێم دەکەوێتەوە سەر دانووستانەکانی حکومەتی عێراق کە ئایا داواکە جێبەچێی دەکات یاخود نا، بەڵام بە بڕوای من حکومەتی عێراقی ئەو داوایە جێ بەچێ ناکات، چونکە عێراقیش پێی وایە کە هەرێم لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بە سەربەخۆ نەوتی هەرێم و کەرکوکیش دەفرۆشێت". 
 


PM:02:48:20/09/2019