زەریف: واشنتن نه‌وتی عه‌ره‌بی له خوێنی عه‌ره‌ب بۆ گرنگتره
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، سیاسه‌تی واشنتن به‌و جۆره‌یه، كه نه‌وتی عه‌ره‌ب له خوێنی عه‌ره‌ب گرنگتره دەشڵێت "چوار ساڵه هه‌ڕه‌مه‌كیانه بۆمبابارانی كوێرانه‌ی یه‌مه‌ن ده‌كرێت 100 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی یه‌مه‌ن كوژراوون ئەمریکاش ڕێگەی بەو کارە داوە".
زه‌ریف له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی: سیاسه‌تی واشنتن به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی یه‌مه‌ن ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای واشنتنه‌وه خوێن له خوێنی مرۆڤ گرنگتره.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: چوار ساڵه هه‌ڕه‌مه‌كیانه بۆمبابارانی كوێرانه‌ی یه‌مه‌ن ده‌كرێت. 100 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی یه‌مه‌ن كوژراوون. 20 ملیۆن به ده‌ست به‌دخۆراكییه‌وه ده‌ناڵێنن. 2 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س تووشی كۆلێرا بوون و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویش دراوه‌ته تاوانباران تا وا له یه‌مه‌ن بكه‌ن.
جەختیشیکردۆتەوە "سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی یه‌مه‌نییه‌كان بۆ ئه‌و دوژمنكاریانه و به ئامانجگرتنی كۆگاكانی نه‌وت به كارێكی سه‌ربازی ره‌تكراوه ده‌زانێت".
PM:05:29:20/09/2019