مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە


ئێوارەی ئەمرۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمرۆ هەینی ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ بە ماڵپەڕی "سپی" ڕاگەیاند" کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبوونەوەکەی لە شاری هەولێرەوە گواستووەتەوە بۆ شاری سلێمانی و ئەم ئێوارەیە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە".

بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیار بوو دوێنێ پێنج شەممە رێکەوتی ١٩ ی ئەیلولی ٢٠١٩ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری هەولێر بکرێت، بەڵام لە بازگەی سماقوڵی بەهۆی ڕێگریکردن لە "محمود سەنگاوی"  لە لایەن پارتییەوە، بەشداری کۆبوونەوەکەی نەکرد، وەک هەڵوێست وەرگرتنێک یەکێتی کۆبوونەوەکەی دواخست و ئەمڕۆ لە سلێمانی بە ئامادە بوونی هەموو مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا.  



PM:06:36:20/09/2019