دابەشکردنی نەوت دەست پێدەکات


لێپرسراوی ھۆبەی بەرھەمە نەوتیەکانی بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی ئەمرۆ هەینی رێکەوتی ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ رایگەیاند" تا ئێستا دابەشکردنی نەوت لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردۆتەوە و چاوەڕوانین ئیتر ناردنی نەوت دەستپێبکاتەوە".

دلێر زەینەدین، لێپرسراوی ھۆبەی بەرھەمە نەوتیەکان لەبەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پێشتر لە دوای ١٥ ی ئەیلولەوە ناردنی نەوت لە بەغدادەوە ڕەوانەی هەرێم دەکرا و دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرا، بەڵام لە ئێستادا چاوەڕوانین دابەشکردنی نەوت دەست پێبکاتەوە. 

ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد" لەدوای ناردنی نەوت لەبەغداوە بۆ ھەرێم، ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی بەرھەمە نەوتیەکانی سلێمانی دەستدەکات بەعەمبارکردنی بەشە نەوتەکە و دواتر دابەشکردنی نەوتیش لەمەڵبەندی دوو دەستپێدەکاتەوە، چونکە مەڵبەندی یەک پێشتر بەشە نەوتی خۆیان وەرگرتوە، واتە دووەم بەرمیلیشیان پێدراوە". 










PM:06:54:20/09/2019