ئەگەر زیادکردنی مووچەی ئەم توێژە لە ئارادایە


ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان ئەمرۆ هەینی ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ئاشکرای دەکات" ئەگەر حکومەت مووچەی خانەنشینی زیاد نەکات، یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق لەھەرێم جێبەجێ دەکەین".

عەباس فەتاح، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند" چاوەڕوانی حکومەتی ھەرێم دەکەین تا پرۆژە چاکسازییەکە بنێرێتە پەرلەمان، ئەگەر لە پرۆژەکەدا مووچەی ئەو توێژە زیاد نەکرابێت، ئەوا داوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق دەکەین، کە کەمترین موچەی خانەنشینی ٤٠٠ ھەزار دینارە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر کەسێک بەھۆی نەخۆشیەوە خانەنشین بکرێت و مووچەکەی زۆر کەم بێت، ئەوا مووچەی خانەنشینیەکەی بۆ دەکرێتە ٤٠٠ ھەزار دینار.  
 


PM:07:20:20/09/2019