سپی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرا دەکات

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەشاری سلێمانی کۆتاییھات و وتەبێژی یەکێتییش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانیان لەگەڵَ پارتی، گرەنتییە بۆ درێژەپێدانی ھاوکارییەکانی یەکێتی.

 
دوای دواخستنی کۆبوونەوەکەی هەولێر لە بەر رێگرتن لە مەحمود سەنگاوی لە بازگەی سماقوڵی، ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠ی ئەیلول مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبووەوە، دوابەدوای کۆبوونەوەکەش لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتیی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " سەبارەت بەدۆخی ھەرێمی کوردستان قسەوباسی جدی کراو تەئکیدکرایەوە لەسەر ئەوەی کە دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم پێویستە بەوریاییەوە، مەسئولیەتی خۆیان لەپاراستنی ئەمن و ئاسایش جێبەجێ بکەن".


لە درێژەی قسەکانیشدا وتی"موتابەعەی ئەوە کرا کە ھەر گیروگرفتێکیش ھەبووە، دەزگاکان بەوپەڕی لێھاتوییەوە کارەکانی خۆیان کردووە، بۆ لەمەوداش ئەوەی پێویستە رێنماییان درایە جێبەجێی بکەن".

 
هەروەها وتیشی "سەبارەت بەدۆخی ھەرێمی کوردستان قسەوباسی جدی کراو تەئکیدکرایەوە لەسەر ئەوەی کە دەزگاکانی حکومەتی ھەرێم پێویستە بەوریاییەوە، مەسئولیەتی خۆیان لەپاراستنی ئەمن و ئاسایش جێبەجێ بکەن".


لەکۆبوونەوەکەدا کارەکانی لیژنەی باڵای کۆنگرە گفتوگۆی لەسەر کراوەو ئەوەی پێوست بوو بڕیاری لەسەر درا.


لەوەڵامی پۆستەکانی یەکێتی لەحکومەت، لەتیف شێخ عومەر وتی: "ئەوەی باسکراوە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکانمان سیاسی و بەشداری لەحکومەت، گرەنتی درێژەپێدانی ھاوکارییەکانی یەکێتی دەکات لەوبارەیەوە، جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی کە یەکێتی پابەندی رێککەوتنەکانی خۆیەتی و پێویستە ھەردوولا ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە جێبەجێی بکەین".






PM:08:38:20/09/2019