مەریەم ئۆزەلی خانمە ئەکتەری ناسراوی تورک لە چەند وێنەیەکی نوێدا تەواو ستایڵی خۆی گۆڕیووە.
ئۆزەلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بەتەواوی ستایڵی گۆڕادراوە ئەوەش بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.
ئوزەلی کە بە خانمە ئەکتەرێکی قەشەنگی تورکی ناسراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
مریەم ئوزلی لەدایکبوی ساڵی ۱۹۸۳یە، لە دایکێکی بەڕەچڵەک ئەڵمانی و باوکێکی تورک لەدایکبوەو لەچەندین دراما و فیلمدا ڕۆڵی هەبوە دیارترین ئەو درامایەی ڕۆڵی تیابینیوە درامای (هەرێمی سوڵتان)بوو. لەم درامایەدا خانمە شۆخەکە ڕۆڵی خوڕەم سوڵتانی بینیوە.
ئوزەلی بەیەکێک لەو هونەرمەندە تورکیانە هەژمار دەکرێت کە فانێکی زۆری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەیەو هەوادارانی زۆر بەپەرۆشەوە بەدوای چالاکیە کەسێتی و هونەریەکانیەوەن.