هونەرمەندێکی دیار کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی دیاری بەریتانیا و جیهانی تۆنى میڵز کە یەکێکە لە گۆرانیبێژە به‌ناوبانگى بریتانییان گیانی لەدەستدا.

میدیاکانی بەریتانیا بلآویکردەوە، تۆنى میڵز پێش شه‌ش مانگ توشى شێرپه‌نجه‌ى په‌نكریاس بوو و دواى ململانێیه‌كى قورس له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ نه‌یتوانى له‌ژیان به‌رده‌وام بێت و له‌ته‌مه‌نى 57 ساڵیدا لە رۆژى 18ى ئه‌یلولى 2019) كۆچى دوایى كرد.

تۆنى میڵز گۆرانیبێژى رۆكى بریتانییه‌ و له‌هه‌ردوو رۆكباندى شاى و تى ئێن تى-دا بووه‌ و یه‌كێك بووه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ به‌ناوبانگه‌كانى بەریتانیا.

 



ئه‌م بابه‌ته ‌3980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:50:20/09/2019