وێنە.. بەهۆی مۆبایلەوە کچێکی گەنج گیانی لەدەستدا

کچێک لە ولآتی رووسیا بەهۆی بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ ناو گەرماو گیان لەدەستدەدات.

میدیاکانی ئەو ولآتە بلآویان کردەوە کچێکی ٢٦ ساڵە کەناوی یفگینا شولیاتڤا بوووەو خەڵکی  شاری کیرۆف بووە، بەهۆی بردنە ژوورەوەی مۆبال بۆ ناو گەرما گیانی لەدەستداوە.

ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن لە رێگای مۆبایلەکەوە شۆرتی کارەبایی دروستبووە و بۆتە هۆی کووشتنی.

کەسوکارەکەی باسیان لەوە کردووە کە کچکەیان هەمیشە بۆ هەر شێوێنێک رۆشتبێ مۆبایلەکەی پێبووە.



PM:11:32:20/09/2019