محەمەد جەواد زەریف، ئیدانەی سزا نوێکەی ئەمریکا دەکات


محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ئیدانەی  سزا نوێکەی ئەمریکای کرد و دەڵێت" ئامانجی ئەم سزایەی ئەمریکا بلۆککردنی حەواڵەیە لە بانکە نێودەوڵەتیەکانی ئێران".

محەمەد جەواد زەریف، هەروەها ئەو هەنگاوەی ئەمریکای بە ترسناک و مەترسیداریش لەقەڵەمدا و دەشڵێت، ئەو هەنگاوە بۆ سنوردارکردنی بەدەست گەیشتنی دەرمان و خۆراکە لە ئێران.

هاوکات، عەبدولناسر هیمەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران شەوی رابردوو ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩  لە کاردانەوەی ئەو سزا نوێیەی سەر  بانکی ناوەندی لە لایەن ئەمریکاوە ڕایدەگەیەنیت، کە سزای دووبارەی بانکی ناوەندیی ئێران نیشانەی دەست بە تاڵی ئەمریکایە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، سەپاندنی سزایەکی نوێی ئابوری بەسەر ئێراندا سەپاند و ڕایدەگەیەنێت، هەر ئێستا سزای بانکی نیشتیمانی ئێرانمان دا، تا ئێستا قورسترین سزایە کە وڵاتێک سەپاندبێتی بەسەر وڵاتێکی دیکەدا.


AM:10:02:21/09/2019