سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
جاران ئەمویست لەسەر ژن بنوسم لە فەلسەفەدا،
جاران ئەمویست لەسەر ژن بنوسم لە فەلسەفەدا، لە مێژە ئەوە پێکهاتەی کتێبێک بوو لام سەبارەت بە 'فەلسەفە و ژن'، لە ٢٠١٣ شدا لە کوردستان کۆرسێکم لەسەر کردەوە. ئێستا هەر ئەوەندە نیە باسەکە، بەڵکوو سەرباری ئەوە، لەسەرئەزموونی خۆم ئەنوسمەوە لە فەلسەفەدا لە کتێبێکدا سەبارەت بە ژن و فەلسەفە؛ کۆی ئەم دووە، ناوەرۆکی کۆتا کتێبی پرۆژە نوسینی 'هەگبەی زانین' پێک دەهێنن.
ئەم جۆرە نوسینە کە تێکەڵ بە ئەزموونی خۆمە لە فەلسەفەدا پیش نوسینی و لە کاتی نوسینیدا زۆر ئازارم ئەدەن، بە پێی زانستی سایکۆلۆجی بێت کە نوسینیان تەواو بوو دەبێت زۆر لە ئازارەکانم ساڕێژ بن. بێگومان ناوی کەس نابەم لە نوسینەوەی ئەزموونەکەمدا، بەڵکوو مەبەستەکە وەک هەموو کتێبەکانیتری 'هەگبەی زانین'، تەنیا پیستیمۆلۆجیە وئەمجارەیان تێگەیشتنە لە ئەزموونی ژن لە فەلسەفەدا.
هەر ئەم بەشە کورتەی کتێبەکە کە نوسینەوەی ئەزموونەکەمە لە فەلسەفەدا، هۆی دواخستنی بڵاوکردنەوەی کۆتا کتێبی 'هەگبەی زانین' بوو، بەڵام بڕیارمدا چیتر ڕاینەگرم و پێ بنێم بەئازارەکانی ئەزموونی هەبوونم وەک ژنێک لە فەلسەفەدا لە کوردستانا، ئەو ئەزموونەش بکەم بە تێگەیشتنێک و بیخەمە بەرچاوی ئەوانەی بەهەرجۆرێکی ئەکادیمی وڕۆشنبیرانی دەرەوەی زانکۆکان کە لە فەلسەفەدا هەن لە کوردستانا و ئەوانەش لەدوا ڕۆژدا دەیانەوێت لە فەلسەفەدا هەبن؛ چ ژن بن چ پیاوسوودی لێ وەربگرن.
کۆتا کتێبی پرۆژە نوسینی 'هەگبەی زانین' بەم ناونیشانەیە: 'کتێبی سێیەمی هەگبەی زانین: پیستیمۆلۆجی؛ فەلسەفە و ژن' کە هیوادارم ئەمساڵ بڵاوببێتەوە
بۆ ئەوانەتان کە دوو کتێبەکەیتری 'هەگبەی زانین' ی نەبینیوە، بریتی بوون لەم دوو کتێبە فەلسەفیانە و هەردووکیان دۆکیومەنت کراوون وەکو نوسینی فەلسەفی بەزمانی کوردی لەناوەندە فەلسەفیەکاندا پۆلین کراون، هیوادارم سێیەم کتێبی 'هەگبەی زانین'یش بەهەمان شێوە جێگەی خۆی بگرێت لە ناوەندی فەلسەفەدا.
کتێبی یەکەمی هەگبەی زانین؛ پیستیمۆلۆجی کلاسیک
https://philarchive.org/archive/MANRIE…
کتێبی دوەمی هەگبەی زانین؛ سۆشیال پیستیمۆلۆجی
https://philpapers.org/archive/MANRIS-2.pdf…
د. ساماڵ مانیی
PM:08:38:21/09/2019
" سپی "ناوی ژمارەیەک لە کاندیدەکانی لیستی بەرەی گەل ( لاهور شێخ جەنگی ) بڵاودەکاتەوە
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
باوکی هالاند لە بەرشەلۆنەیە و لاپۆرتاش سەرقاڵی وەرگرتنی یاریزانە نەرویجییەکەیە
ئەستێرەکان
وێنە.. نوێترین دەرکەوتنی غەزەل مستەفا لە چەند وێنەیەکی جیاوازدا
وێنە.. شاعیر و پێشکەشکارێکی کورد لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا
وێنە.. دوو خانمە هونەرمەندی دیاری کورد پێکەوە دەرکەوتن
فەرامەرز ئەسڵانی گۆرانیبێژ و هونەرمەرندی ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
لە قەزای زاخۆ هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
Spee Media