٨ رۆژنامەنووسە دەستلەکارکێشاوەکەی رووداو روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە

ئەو ٨ رۆژنامەنووسەی کەناڵی رووداو کە ئەم بەیانییە دەستلەکاركێشانەوەیان راگەیاند روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە.

 
لەو روونکردنەوەیەدا کە لە ئەکاونتی خۆیان بڵاویانکردۆتەوە، تیایدا هاتووە"  ئێمە ژمارەیەک کارمەندی نوسینگەی سلێمانی تۆڕی میدیایی رووداو. ماوەیەکە هەندێک تێبینیمان هەبوو لەسەر شێوازی کارکردن و بەرێوەبردنی ئۆفیسەکە و بەڕێوەبەری دەستگاکەمان بەنامەیەک ئاگادارکردەوە بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکان چاک بکرێن".
هەروەها لەو روونکردنەوەیەدا هاتووە"  بەڵام بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی وەڵامێکی دروست بدرێینەوە بۆ ئەوەی کەموکوڕییەکان چاک بکرێنەوە.نامەکەمان بە هەڵگەڕانەوە لە دەستگاکە لەقەڵەمدرا. هەربۆیە دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵمان راگەیاند. بۆئاگاداری هەموو لایەک".


ناوی رۆژنامەنووسە دەستلەکارکێشاوەکان وەک بڵاوکراوەتەوە:

سامان بەشارەتی
هاوکار یاسین
جەمال ئەحمەد
خونچە تەها
ئاوارە عەبدوڵا
نەوزاد مەحمود
پشتیوان محەمەد
سەلام ناسر

 


PM:09:53:21/09/2019