ڤیدیۆ.. جێنیفەر لۆپیز لە ئاهەنگێکی جیهانی نمایشێکی وروژێنەر دەکات

جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری هۆلید ڤیدیۆی کتوپڕ بەشداری لە نمایشی دۆنا تیلا فرساچی دەکات.

 
میدیاکانی ئەمەریکاو ئەوروپا بڵاویانکردەوە ئەستێرەی جیهانی جێنیفەر لۆپیز ئەستێرەی جیهان رۆژی هەینی لە میلانۆ لە ناکاو بەشداری نمایشی دۆنا تیلا فرساچی دەکات.

جێنفەر لە ڤیدیۆیەکدا کە هەوادارێکی زۆری هەیە بە جلێکی سەوزەوە کە بەشێک لە جەستەی دیارە خۆی نمایش دەکات، ئەو عەزیە سەوزە ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە دیزاینی فرساچی دیزاین کراوە. 
 
جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژو ئەکتەری جیهانی کە تەمەنی ٥٠ ساڵە لە ژیانیدا سێ جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، ساڵێ داهاتوو دەچێتە ژیانی هاوسەری چوارەمەوە.
 
جێنیفەر لەماوەی ڕابردوودا لە نزیک دەریا بەشێوەیەکی ڕۆمانسی لەگەڵ یاریزانی ئەمەریکی ئالێکس رۆدریگیر چەندانجار بینراوە، لەم دواییەدا ئەڵقەی دەستیگرانی پێشکەشی جێنیفەر لۆپێز کرد، بەپێی زانیاریەکانیش جێنیفەر لە پرۆگرامی" Today "ڕایگەیاندووە کە ئاهەنگی بەمزووانە هاوسەرگیریان لە ساڵی داهاتوودا دەبێت بەپێی شێواز و دەستوری مەسیحی.
 
جێنیفەر لۆپێزی تەمەن ٥٠ ساڵ، پێشتر سێجار بەشێوازی جیاجیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە یەکەمیان نۆ مانگ و دووەمیان ١١ مانگی خایاند، بەڵام هاوسەرگیری لەگەل مارک ئەنتۆنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، خاوەنی دوو منداڵیشە بە ناوی ئیمی و ماکسەوە.


ئەو بەیەکێک لە هونەرمەندە هەرە خۆشەویستەکانی ئەمەریکاو جیهان دەناسرێت و بەسەدان کلیپی هەیەو لە سەدان فلمی جیهانیدا بەشداری کردووە.

 

 


PM:11:20:21/09/2019