كارەبای‌ سلێمانی‌ هۆشداری‌ دەدات

بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ كارەبای‌ سلێمانی‌، لەسەر جۆرێكی‌ نەگەیەنەر رونكردنەوە دەدات و داوایەكیش ئاڕاستەی فەرمانگەكانی كارەبای سنووری پارێزگای سلێمانی دەكات.

لەو روونكردنەوەیەی كارەبای سلێمانیدا هاتووە "بەپێی دوا گشتاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی بۆ نەگەیەنەری تۆڕی كارەبا، بەپێی ڤێندەر لیستی وەزارەت تائێستا تەنها هەرسێ كۆمپانیای(Huaci)و (ATA)و (Fujian Hoshing Prosper) رێگەپێدراون بۆ ئەو بابەتە".

لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، لەڕابردوودا دوای بەكارهێنانی جۆرێك لە نەگەیەنەر(عازل)ی كارەبا لەسەر تۆڕەكانی كارەبا، "دواتر دەركەوتووە كە كەموكورتی تێدایە و گرفت بۆ تۆڕەكانی كارەبا دروست دەكات".

بەرێوەبەرایەتی گشتی داوا لەفەرمانگەكانی كارەبای سنووری پارێزگای سلێمانی دەكات كە"بەهیچ شێوەیەك ئەو جۆرە نەگەیەنەرە بەكارنەهێنن و بەزووترین كات ئەوەی لایانە بیگێڕنەوە بۆ ئەو كۆمپانیایانەی دابینیان كردووە".


PM:02:02:22/09/2019