بەوێنە.. لەیدی گاگا بە شێوازێکی وروژێنەر دەردەکەوێت


گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی لەیدی گاگا، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و بەشێوەیەکی وروژێنەر دەردەکەوێت. 

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی جیهانی لەیدی گاگا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی جیاواز و وروژینەر دەردەکەوێت، هاوکات لەیدی لەدوای ئەو سەرکەوتنە گەورەی کە بەدەستی هێنا لە فیلمی "ئس بۆرن" جارێکی دیکە دێتەوە نێو جیهانی سینەما. 

ستێفەنی جۆئان ئەنجیلینا جێرمانۆتا لەدایکبووی ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦، ناسراوە بە لەیدی گاگا، خانمەئەکتەرێکی ئەمریکییە، ئەو ھونەرمەندێکی تۆمارکردنی بەناوبانگی دەمی ھاوچەرخە و بەوە ناسراوە کە تاقیکردنەوە دەکات لەسەر شتی نوێ لە مۆسیقاکانیدا، جگە لە پۆشینی جلوبەرگی نەشاز و جیاواز، بەستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێت، جگە لەمە هۆنراوەی گۆرانی دەنووسێت و سەماکارێکی بەناوبانگیشە. 




PM:02:39:22/09/2019