خانەقین...پیاوێك خەزور و دوو ژنبرای دەداتە بەر چەقۆ

كەسێك لە خانەقین، خەزووری و دوو ژنبرای دەداتە بەر چەقۆ و برینداریان دەكات و دواتر دەستگیر دەكرێت.

عەقید دیار شەوكەوت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین ڕایگەیاند "شەوی ڕابردوو پیاوێك لە گەڕەكی بەختیاریی شاری خانەقین بە چەقۆ هەڵدەكوتێتە سەر ماڵی خەزووری و پاشان خەزووری و دوو ژنبرای دەداتە بەر چەقۆ و برینداریان دەكات".


بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین ئەوەشی ئاشكراكرد دواتر بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و برینی یەكێكیان سەختە و تۆمەتبارەكەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا.

ئەوەشی خستۆتەڕوو بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە ڕووداوەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بووە.



PM:02:52:22/09/2019