وەزارەتی دارایی دوا زانیاریەكان لەبارەی موچەوە ئاشكرادەكات

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئەولەویەتی كاری وەزارەتەكەیان پێدانی مووچە و چاكسازییە داراییەكانە.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیك لە پارتی ڕاگەیاندووە "ئەولەویەتی كاری وەزارەتی دارایی لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو خاڵە، یەكەم مووچەیە كە دەبێت لە كاتی خۆیداو بە شێوەی مانگانە مووچە بە مووچەخۆران بدرێت، خاڵی دووەمیش چاكسازیی دارایی و ئیدارەدانی لە هەرێمی كوردستان".

وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها وتیشی: ئەوان ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ پرۆژە بودجەی ساڵی2020ی هەرێمی كوردستان و لێژنەیەك كاری تێدا دەكات بۆ ئەوەی لە كاتی خۆیدا ئامادەبێت.




PM:03:32:22/09/2019