عادل عەبدولمەهدی دڵنیایی بە كورد دەدات

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە بەپێی خشتەیەك تاكۆتایی ئەمساڵ، سەرجەم شایستە داراییەكانی جوتیاران خەرج بكات.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چەند رۆژێك لەمەوبەر چاومان بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كەوت و داوای خەرجكردنی شایستەی دارایی جوتیارانمان لێكرد بۆ ساڵەكانی (2014، 2105، 2016).

بەشیر حەداد وتیشی "سەرۆك وەزیران بەڵێنیدا لەماوەی داهاتوو خشتەیەك دادەنێن و بەپێی ئەو خشتەیە شایستەی دارایی هەموو جوتیارانی عیراق بە جوتیارانی هەرێمی كوردستانیشەوە پێش كۆتایی ئەمساڵ خەرج دەكەن".

شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ ئەو سێ ساڵە 557 ملیار دینارە، كە بەبڕیاری حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق خەرجكردنی ئەو پارەیە راگیرابوو.
 


PM:03:41:22/09/2019