بەوێنە.. لەنجە عەلی لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ کوڕەکەی دەردەکەوێت


لەنجە عەلی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، لە تازەترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ کوڕەکەی دەردەکەوێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ ی ئەیلولی ٢٠١٩ خانمە هونەرمەندی کوردستان لەنجە عەلی، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" وێنەیەکی خۆی و کوڕە تاقانە ١٨ ساڵەکەیی بڵاودەکاتەوە، کە پیرۆز بایی لە کوڕەکەی دەکات بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی.

 ئەم خانمە گۆرانیبێژە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەی هەشت ساڵە گۆرانی دەڵێ، تا ئێستا نزیکەی 16 گۆرانی بڵاو کردووەتەوە، 10 ڤیدیۆ کلیپیشی ھەیە و لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، بەڵام وەک خۆی کە پێشتر بە میدیاکانی راگەیاند بوو کە دەڵێت: "نیوەم ھەڵەبجەییە و نیوەی دیکەشم گەرمیانییە، بەڵام لە شاری لەندەن گەورە بوومە و ئێستاش ھەر لە لەندەن دەژیم". 
 


PM:04:29:22/09/2019