پەرلەمانتارێکی گۆڕان بە ١٣ ملیۆن دینار سزا درا

ئەندامێکی ئافرەتێکی فراکسیۆنی گۆڕان لەلایەن دادگاوە بە ١٣ ملیۆن دینار سزا درا

شایان عەسکەری، کە ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕانە لە پەرلەمانی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیوویەتی “ئەمرۆ بڕیاری دادگام بەدەست گەیشت کە من دەبێت بڕی 11 ملیۆن دیناری عیراقی بدەم بە وانەی سکاڵایان لێ کردبووم، هەروەها بڕی دوو ملیۆن دیناری عیراقیش بۆ پارێزەرەکانیان، واتە بە ھەمووی دەبێت 13 ملیۆن دیناری عیراقی ڕادەست بکەم”.


ئەو پەرلەمانتارە کە ئەو دەمەی هاولآتی بوو لە خۆپیشاندانێکدا رووبەرووی دەستدرێژی و لێدان بووەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە: “منیش سکاڵای خۆم تۆمار کردووە لەسەریان، هەرکات دادپەروەری دادگا بڕیاریدا من لەسەر ھەقم، ھەر بڕە پارەیەک بۆ من بێتەوە، دەیبەخشم بە نەخۆشانی شێرپەنجە”.

شایان عەسکەری دەشڵێت" ھەرچەندە ئەوان ئێستا پارەی ئەو دەبەن بەو سکالایەی کردبوویان، بەڵام ئەو خۆی بە براوە دەزانێت و داوای دادپەروەریش دەکات".
ئەو داوایە دەگەڕێتەوە بۆ سێ ساڵ لەمەبەر لە سەردەمی خۆپیشاندانەکانی هەولێر و سلێمانی کەلەسەر دواکەوتن و پاشکەوتی مووچە سازدەکراو لەو خۆپیشاندانەدا شایان عەسکەری تووشی دەمقاڵێیەک بوو لەگەڵ دوو کەسی ئاسایشدا.
 


PM:08:21:22/09/2019