ماچ چ سوودێكی هەیە لەنێوان خۆشەویست و هاوسەراندا؟


لە سەردەمانی زووەوە مرۆڤ ماچی یەكتر دەكەن و ئەمەش وەك هێمایەك بۆ بەتینی پێوەندی نێوان مرۆڤەكان دەگەڕێتەوە و جۆری ماچیش جودان، ماچی باوك و منداڵەكان و مرۆڤ و دۆستەكانی هەن، كە كوڵمی یەكتر ماچ دەكەن، ماچی عشق و خۆشەویستیش بوونی هەیە كە ماچ كردنی ناو دەمی یەكترە.
ماچکردن ئەم سوودانەی هەیە :
یەكەم: سووتانی كالۆری، بە گوێرەی توێژینەوەی پزیشكان دەركەوتووە كە ماچ لە هەر خولەكێك دوو تا شەش یەكەی كالۆری دەسووتێنێت، ماچی گەرم و درێژخایەنی نێوان هاوسەرانیش دەبێتە هۆی سووتاندنی هەشت تا 16 یەكەی كالۆری.

دووەم: ماسولكەكانی رووخسار بە بەهێزی دەهێڵێتەوە، ماچ كردنی خۆشەویستی لە دەم خستنە نێو دەمیشی پێ دەگوترێ، دەبێتە هۆی وەرزشێكی بەهێز بۆ ماسوولكەكانی لێو و دەم، بەجۆرێك پزیشكان دەڵێن لەكاتی ماچ ناو دەم 30 ماسوولكەی رووخسار و سەر دەجوڵێن و وەك جۆرێك لە وەرزش وایە بۆیان، ئەمەش وا دەكات ماسوولكەكان نوێ ببنەوە و بە بەهێزی بمێننەوە.

سێیەم: پشوودان و رۆمانسییەت، توێژینەوەكان دەریانخستووە كە ماچ دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی دەردانی ئۆكسیتۆسین كە مادەیەكی كیمیاییە و جەستە دەریدەدات و دەبێتە هۆی ئارامی جەستەی مرۆڤ و هەست كردن بە بەخەتەوەری و جوڵەكردن لەكاتی ماچ كردنیش بە دەستەكان دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی مادەی دۆبامین ئەمەش وا دەكات كە پێوەندی رۆمانسی و هەستی خۆشی و خۆشەویستی زیاد دەكات.

چوارەم: سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، زۆرێك لە خەڵكی لەو باوەڕەن كە ماچی ناو دەم دەبێتە هۆی گواستنەوەی جۆرەها ڤایرۆس و بەكتریا دەگوێزرێتەوە، بەڵام توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەڵێ، زۆرێك لەو بەكتریا و ڤایرۆسانە سوودبەخشن، مرۆڤ لە ژیانیدا 20 هەزار خولەكی بە ماچ بەسەر دەبات و ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی سیستمی بەرگری جەستە، چونكە ئەگەر بەكتریا و ڤایرۆسەكان زیانبەخشیش بن، توانای سیستمی بەرگری لەش لە رووبەڕووبوونەوەیان دەر دەكەوێت، وا دەكات سیستمی بەرگری لەش چالاك بێت.

پێنجەم: پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە، ماچ دەبێتە هۆی چالاكبوونی سوڕی خوێن و ئەمەش پەستانی خوێن لە نێو لوولەكانی خوێن كەم دەكاتەوە.

شەشەم: بۆ سێكس، بەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری "سایكۆلۆجی تودەی" بڵاو كراوەتەوە، پیاوان حەز دەكەن بەر كرداری جووتبوون ماچی هاوسەرانیان بكەن، بەڵام بەپێچەوانەوە ژنان حەز دەكەن دوای جووتبوون ماچ لەگەڵ هاوسەرەكانیان بگۆڕنەوە. بە هەردوو جۆرەوە ماچ كاریگەری بەهێزی دەبێ لە وروژانی جەستەی هەردوو رەگەز و دەردانی هۆرمۆنەكانی تایبەت بە سێكس.
 


PM:09:38:22/09/2019