سەرۆكی پارتی نەژاد پەرستی توركیا دۆخی تەندروستی تێكچوو

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی پارتی نەژاد پەرستی توركیا "مەهەپە" دۆخی تەندروستی تێكچوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.

زانیاریەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن باخچەلی توشی سەرگێژخواردنێكی لەپر و رشانەوەیەكی زۆر بوە، بۆیە بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەتەوە كە گوایە ناوبراو جەلتەی دەماغ لێیداوە، لەو بارەیەوە سەمیح یاڵچن جێگری سەرۆكی مەهەپە ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، دەشلێت "ئێستا باری تەندروستی جێگیرە و دەتوانێت قسە بكات".

لەلایەكی ترەوە لە بەیاننامەیەكی فەرمی مەهەپەدا ئاماژە بەوە دراوە كە ناوبراو تەنها بۆ پشكنینی گشتی و تاقیكردنەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا سەردانی نەخۆشخانەی كردوە.

مەهەپە لە هەڵبژاردنەكانی كۆتایی توركیادا لەگەڵ ئاكەپە هاوپەیمانیەتیەكان دروست كرد بەناوی هاوپەیمانی نیشتیمان و بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كرد.

 


PM:03:44:23/09/2019