ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سوریای راگه‌یاند
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سوریای راگه‌یاند و دەڵێت "له‌و باوه‌ڕه‌دام پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستووری كه سورییه‌كان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن و كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ببه‌ن ده‌بێته سه‌ره‌تای رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2019 ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستووری سوریای راگه‌یاند و وتی "له‌و باوه‌ڕه‌دام پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستووری كه سورییه‌كان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن و كاره‌كانی به‌ڕێوه‌ببه‌ن ده‌بێته سه‌ره‌تای رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی".
لیژنه‌كه نوێنه‌رانی حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تێدایه به ئامانجی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی تا كۆتایی به‌و ململانێ سه‌ربازییه بێنێت كه ماوه‌ی 8 ساڵه له‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا لیژنه‌كه كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی پلانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لیژنه ده‌ستوورییه‌كه له 150 ئه‌ندام پێكدێت كه 50یان رژێمی سوریا دیاری ده‌كات و 50یان ئۆپۆزسیۆن و په‌نجاكه‌ی تر نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاری ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی شاره‌زایان و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌به‌رچاو بگیرێت.
PM:07:03:23/09/2019