پەرلەمانی کوردستان: ساڵڕۆژی ڕیفراندۆم بەرز ڕادەگرێت


ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتارێک پێشکەش دەکات و ساڵڕۆژی ڕیفراندۆم بەرز ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند" کە ڕۆژی چوار شەممە ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ کاتژمێر ١١:٠٠ پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان سەرۆکایەتی پەرلەمان وتارێک پێشکەش دەکات، لە بەشی دووەمی کارنامەی کۆبوونەوەكەشدا، پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان دەکات". 

رۆژی ٢٥ ی ئەیلوولی ٢٠١٧ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان و زیاتر لە سەدا ٩٢ ی هاووڵاتیانی کوردستان دەنگیان بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی دا. 



PM:07:16:23/09/2019