بەزانینی ئەم سودانەی توێکڵی لیمۆ توشی شۆک دەبیت


لیمۆ کە بەیەکێک لە میوە ترشەکان دادەنرێت،  سودێکی باشی هەیە بۆ تەندروستی ،سەڕای هەبونی سودی لیمۆ بەهەمان شێوە توێکڵی لیمۆ زۆر بەسودە بۆیە نابێت هەرگیز فڕێ بدرێت. 

هەندێک لەسودەکانی توێکڵی لیمۆ:

ـ  ڕێژەیەکی باش ماددەی خۆراکی تێدایە، وەک

کالۆری،۳

کاربۆهیداریت یەک گرام

فایبەر یەک گرام

پرۆتین سفر

چەوری سفر

ڤیتامین سی٪۹ ی باڵانسی ڕۆژانەت بۆ دابین دەکات.

ـ یارمەتی تەندرستی دەدات بەدورت دەکات لەکێشە تەندرستییەکانی وەک هەوکردنی پوک و ددان لەبەر ئەوەی توێکڵی لیمۆ دژە بەکتریایە.

ـ دژە ئۆکسانێکی زۆر باشە: توێکڵی لیمۆ دەژئۆکسانە بۆیە خانەکانی لەش دەپارێزێت لە لەناوچون، و پارێزگاری دەکات لە بەرگری لەش.

ـ  ڕەنگە دژی کەڕوو میکرۆبیش بێت:  هەندێک لێکۆڵینەوە باسیان لەوە کردووە دەتوانرێت توێکڵی لیمۆ وەک دەرمان بەکار بهێنرێت بۆ دژە کەڕوو هەندێک نەخۆشی هەوکردنی پێست، هەروەها یارمەتی نەهێشتنی میکرۆب  و بەکتریا دەدات.

ـ بەرگری لەش بەهێز دەکات لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی ئەم ڤیتامینەش زۆر بەسودە بۆ زیاد بوونی بەرگری لەش.

ـ یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات:  پەستانی خوێن، بەرزی ئاستی کوسترۆڵ و قەڵەوی هۆکارە سەرەکییەکانی نەخۆشی دڵن توێکڵی لیمۆش لەش دەپارێزێت لەهەریەک لەمانە.

ـ  بەدژە شێرپەنجە دادەنرێت:  توێکڵی لیمۆ بەرگری لە لەش دەکات دژی چەند جۆرێک لە شێرپەنجە لەبەر ئەوەی دژە ئۆکسانەو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بۆیە تەندروستی خانەکان دەپارێزێت و دەبێتە ڕێگر لەتوشبوون بە شێرپەنجە.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: health line
 


PM:07:51:23/09/2019