بۆریس جۆنسن: كاتی ئەوەیە لەگەڵ كۆماری ئێراندا ریككەوتنێكی نوێ ئەنجامبدەین


سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند" ئێستا كاتی ئەوەیە لەگەڵ كۆماری ئێراندا رێككەوتنێكی نوێ واژۆ بکەین و بەریتانیا دەیەوێت كێشەكان چارەسەر بكات". 

بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠١٩ لەگەڵ كەناڵی تەلەفزیۆنی سكای نیوزی بەریتانی لە شاری نیویۆرك چاوپێكەوتنێكی ئەنجامدا و ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی بەریتانیا دەیەوێت ئەنجامی بدات، هەوڵدانە بۆ یەكبوونی خەڵك و چارەسەركردنی گرژی و ململانێكان، هەروەها نارەزاییەكان هەرچەندێك بێت بەرامبەر رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی ساڵی ٢٠١٥، بەڵام كاتی ئەوە هاتووە هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێین و رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ تاران ئەنجامبدەین. 




PM:09:24:23/09/2019