پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی ئاسایی دەبێتەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدێکی سیاسی پارتی بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی، لە هەولێر سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکەن، لەلایەن ئەرسەلان پایز و وەفدێکی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتییەوە پێشوازی لێدەکەن. 

لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە کە دەست "سپی" کەوتووە: کۆبوونەوەکە پۆزەتیف بووە و ئەو بارگرژییەی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە ڕووداوی ڕێگرتن لە مەحمود سەنگاوی و تەقەکردن لە بارەگاکانی یەکتری لە سلێمانی و هەولێر هاتە ئاراوە، پەیوەندییەکان ئاسایی بۆتەوە و دۆخەکە بەرەو باشی دەڕوات.

هەر بەپێی زانیارییەکان کە بە "سپی" دراوە، ئەو سەردانە زیاتر سەردانێکی دڵنیاکردنەوە بووە بۆ یەکێتی نیشتیمانی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی و تاڕادەیەکی بەرچاو لەو کۆبوونەوەیەدا دۆخەکە ئاسایی بۆتەوە، پێش بینیش دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرجەم حیزبە کوردستانییەکان بە پارتی و یەکێتیشەوە کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دروستکردنی لیستێک بۆ هەموو ناچە جێناکۆکەکان بە کەرکویشەوە ، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوودا دەکرێت. 




PM:10:23:23/09/2019