بەوێنە.. شاژنی سلێمانی بە ستایلە نوێیەکەی ئینیستاگرام دەهەزێنێت


خانمە مۆدێلی کوردستان "شێنێ هۆشیار" ناسراو بە شاژنی سلێمانی، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە، کە سەرنچ ڕاکێش دەردەکەوێت.

ئەمشەو ٢٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩ شێنێ هۆشیار، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاو کردەوە کە بەشێوەیەکی جیاواز و سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.

شێنێ ھۆشیار كچی دڵگەش قادر، خانمە شاعیری كوردە، لەشاری سلێمانی لەدایك بووە و دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانە، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلی دەكات، كە بەهۆی جوانییەكەیەوە لەلایەن هەوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەركردووە. 
 


PM:10:35:23/09/2019