سێ وڵاتی زل هێز ئێران بە هێرشەکانی سعودییە تۆمەتبار دەکەن


لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەڕەنسا ئێران تۆمەتبار دەکەن بە هێرشکردنە سەر سعودییە.

ئەمڕۆ ٢٤ ی ئەیلولی ٢٠١٩ هه‌ریه‌ك له‌ ئیمانوئێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ئه‌نجێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند"دیاره‌ ئێران به‌رپرسه‌ له‌ به‌ئامانجكردنی ئارامكۆ، هاوکات به‌رپرسانی هه‌رسێ وڵات داواشیان له‌ به‌رپرسانی تاران كرد په‌نا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌كی موشه‌كیه‌كه‌ی و پرسی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ ببات".



AM:12:14:24/09/2019