ترەمپ پشتیوانییەکی بەهێزی بۆسیسی دوپاتکردەوە


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی خۆپیشاندانەکانی میسر، پشتیوانییەکی بەهێزی بۆ عەبدول فەتاح سیسی دوپاتکردەوە، کە ڕووبەڕوی خۆپیشاندان بۆتەوە لە وڵاتەکایدا.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەیەکی لە نییۆرک ڕایگەیاند"  پشتیوانیەکی بەهێزی پێشکەشی عەبدولفەتاح سیسی، هاوتا میسرییەکەی کردوە کە ڕوبەڕوی خۆپیشاندان بوەتەوە لە وڵاتەکەیدا، ئەمریکا و میسر پەیوەندییەکی باش و درێژخایەن بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە". 

هاوکات ترەمپ سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی میسر ڕایدەگەیەنیت: هەموان ناڕەزاییان هەیە، نەخێر من نیگەرانی ئەوە نیم، میسر ڕابەرێکی مەزنی هەیە. 

ساڵی 2014، عەبدولفەتاح سیسی لەریگەی كودەتایەكی سەربازیەوە پۆستی سەرۆكایەتی میسری گرتەدەست و محەممەد مورسی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەوكاتەی میسڕ دەستگیركرد، هەینی رابردووش خۆپیشاندانێک دژی ئەو سەرۆکە بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندەران لە رێگەی هەڵمەتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە داوایان لە خەڵکی ئەو وڵاتە کرد برژێنە سەر شەقامەکان. 
 


AM:09:29:24/09/2019