سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی فەڕەنسا کۆبوونەوە

سەرۆک کۆماری عێراق  چاویکەوت بە ماکرۆن و جەختی لە خواستی عێراق کردەوە لە بونیادنانی پەیوەندییەکی بەھێز و فراوان لەگەڵ فەڕەنسا. 

سەرۆک کۆمار د .بەرھەم ساڵح ڕۆژی دوو شەممە٢٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک چاویکەوت بە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن.

لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختی لە خواستی عێراق کردەوە لە بونیادنانی پەیوەندییەکی بەھێز  لەگەڵ فەرەنسا لە گشت بوارەکاندا، ھاوکات ئاماژەی بە فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و ھەماھەنگی ھاوبەش کرد لە نێوان ھەردوو وڵاتی دۆستدا، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردوولا بکات.

ھەروەھا سەرۆک بەرھەم و سەرۆکی فەرەنسا بەیەکەوە تاوتوێی گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھانیان کرد، وێڕایی پێویستی پەیڕەوکردنی دیالۆگ ولێکگەیشتن بۆ چارەسەری تەواوی پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان گشت لایەنەکان، تاوەکو ئاشتی و سەقامگیری بەرقەرار بێت لە ناوچەکەدا.
 


AM:11:19:24/09/2019