پەرلەمانتارێكی عێراق: بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجە وەك ئەمساڵ تێپەڕ نابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند ئەگەر هەولێر و بەغدا نەگەنە رێككەوتن، ئەوا پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەبێتە كێشەیەكی گەورە و دەشڵێت "بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجە وەك ئەمساڵ تێپەڕ نابێت".

حەنین قەدۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند "تێپەڕاندنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2020 پشت دەبەستێت بە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لە حاڵی نەگەیشتنە رێككەوتندا ئەوا بودجەی هەرێم دەبێتە كێشەیەكی راستەقینە".

جەختیشیكردەوە "بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی ساڵی داهاتوو وەك ئەمساڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕنابێت، بەتایبەت بڕگەكانی پەیوەست بە نەوت و گومرگ و دەروازە سنورییەكان".

بەپێی یاسای بودجەی 2019، حكومەتی عێراق مانگانە بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات، بەبێ ئەوەی هەرێم نەوت ڕادەست بكات.




PM:03:21:24/09/2019