میدیایەکی یەکێتی ڕاگیرا..."سپی" هۆکاری ڕاگرتنەکەی ئاشکرادەکات

تۆڕی هەواڵی سلێمانی "snn" لە دوێنێوە ڕاگیراوە و "سپی" هۆکاری ڕاگرتنەکەی ئاشکرادەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند وێبسایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی "snn" لە دوێنێوە بەهۆی کێشەی داراییەوە ڕاگیراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ئەو وێبسایتە لە ڕابردوودا لەلایەن خودی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەو سەرچاوەی دارایی هەبوو، بەڵام دوای نەخۆشکەوتنی دۆخی مادی ئەو دەزگایە تێکچووە و وەک پێویست هاوکاری دارایی ناکرێت.

جەختیشیکردەوە لە ئێستادا و بۆ ماوەیەکی کاتی تا چارەسەربوون کێشەی داراییان وەستاوە و بە چارەسەربوونی کێشەکەیان دەست بە کار دەکەنەوە.

تۆڕی هەواڵی سلێمانی "snn" میدیایەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و ماوەی هەشت ساڵە وەک وێبسایتێکی کاریگەر و پڕ خوێنەر ناراوە.




PM:05:53:24/09/2019