پەرلەمانتارێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان مەترسیەک لەسەر ژینگەی شاری ھەڵبجە و قەزای شارزوور و قەزای پێنجوێن و قەزای سەیدسادق ئاشکرادەکات و داوا دەکات پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەفریای ژینگەی ئەو ناوچانە بکەون.
دەقی نامەی سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لایەنی پەیوەندیدارەکان و رای
گشتی
بابەت /یاداشت
تکایە بە فریای ژینگە و پاک خوێنی شاری ھەڵبجە و قەزای شارزوور و قەزای پێنجوێن و قەزای سەیدسادق بکەون
کۆمپانیای گارێکس ئەرکی ھەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی
پارێزگای ھەڵەبجە و قەزای پێنجوێن و ناحیە و گوندەکانی و قەزای سەید سادەق و ناحیە و گوندەکانی و قەزای شارەزوور و ناحیە و گوندەکانی لە ئەستۆ گرتوە
لە مانگی ٢٠١٩/١ ماوەی گرێبەستەکەی تەواو بوو درێژ کرایەوە تا تا مانگی ٢٠١٩/٧ ئەو ماوەش تەواو بوو
تا ئێستاش بەردەوامە لە ئیش بەبێ ئەوەی ماوەشی بۆ درێژ بکرێتەوە یان کۆمپانیای تازە دەست بەکار ببێت
ماوەیەک پێش ئێستا کارەکانی بۆ دوو ڕۆژ ڕاگرت گرفتێکی زۆری دروستکرد و بەھەوڵی ھەموو لایەک سولفەیەک بۆ کۆمپانیا سەرفکراو دەستی بەکار کردەوە بەبێ ئەوەی چارەسەری کۆتای بکرێ
دوێنی بەرواری ٢٤/٩/٢٠١٩ دووبارە کۆمپانیای گارێکس کارەکانی ڕاگرت گرفتەکە دروست بوویەوە ئەگەر چارەسەر نەکرێ بۆماوەی یەک ھەفتە زبڵی ماڵان و بازاڕ فرێ نەدرێ ئەو شارانە ژیانی تێدا قورس دەبێت.
چارەسەر ئەوەیە بە خێرایی لایەنی پەیوەندیدار بێنە سەرخەت و گرێبەست لە گەل ھەر کۆمپانیەک بکەن یاخود گرێبەست درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەم شارانە نەبێتە زبلدانێکی گەورە کە دەبێتە ھۆی مەترسی گەورە و بڵاوبونەوەی نەخۆشی
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
٢٥/٩/٢٠١٩