بەوێنە.. هونەرمەندێکی بەناوبانگ لە کەناڵێکی یۆنانی بە جلوبەرگی کوردی گۆرانی دەڵیت


گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردستان ئەیوب عەلی، لە کەناڵیکی یۆناننیەوە بە جلوبەرگی کوردییەوە چەند گۆرانییەک پێشکەش دەکات.

هونەرمەند ئەیوب عەلی لە واڵی تایبەتی خۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتتیەکاندا چەند وێنەیەکی خۆیی بڵاوکردەوە وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت ئەیوب عەلی لەلایەن کەناڵێکی یۆنانی پێشوازی لێدەکرێت، کە بەرنامەکە تایبەتە بە میوزیک و گۆرانی و یەکێکە لە پڕۆگرامە باشترینەکانی ئەو وڵاتە، کە ئەیوب عەلی بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشداری بەرنامەکە دەکات و کۆمەڵێک گۆرانی بەزاراوەکانی سۆرانی و کرمانجی پێش کەش کرد. 

ئەیوب عەلی، خەڵکی سلێمانییە، لە ھەولێر کۆلێژی ئەندازیاری تەواو کردووە، لە بەریتانیا دەژی، لەساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا دەستی بەکاری هونەری کردووە، کە خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ئەو ھونەرمەندە لە ساڵی ٢٠١٩ دوو کلیپی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ لەگەڵ ھونەرمەندان (گارە سازگار و بڵند عەبدوڵڵا) بڵاو کردووەتەوە، ھەروەھا لە ئەوروپا بەشداری چەند ئاھەنگێکی جەماوەری کردووە. 



PM:10:13:25/09/2019