ئەندامێکى نوسینگەی راگەیاندنى فازڵ میرانى: وەڵامی ڕوونکردنەوەکەی یەکگرتوو دەداتەوە

لە دوای ئەوەی کە نوسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی سەبارەت بە بە دامەزراندنی ئەنجومەنی حیزبەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، نوسینگەیی ڕۆژنامەوانی فازڵ میرانی وەڵامی ڕونکردنەوەکەی یەکگرتوو دەداتەوە. 

ئەندامێکى نوسینگەی راگەیاندنى فازڵ میرانى، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند" وەک بەرچاو رونیەک و وەڵامێک بۆ بەڕێز  ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، بەڕێز سکرتێری مەکتەبی سیاسی لەو وتووێژەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەبەرواری پێشنیارەکەی بەڕێز ئەمینداری گشتی یەکگرتوو داوە کە دەگەڕێتەوە بۆ دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس بۆ دروستکردنی ئەنجومەنێک بۆ پارتە سیاسیەکان و بەھیچ جۆرێک نە لەدەقی چاوپێکەوتنەکە نە بەدەنگ کە لەوێب سایتی فەرمی دەنگی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە نەکراوە کە ئەو پێشنیارە نوێیە تکایە بفەرمون بۆ جارێکی تر پێداچونەوە بە دەقی چاوپێکەوتنەکە".  

 

 

 


PM:10:30:25/09/2019