عەبادی: ئه‌گه‌ر دووباره بگهڕێمەوه پۆسته‌كه‌م چاو لە هەرێم و لە هیچ کەسیتر ناپۆشم
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق رایگه‌یاند به‌هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا توندڕۆ نه‌بووه و ته‌نها یاسای فیدڕاڵیی به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پاندووه، دەشڵێت ئه‌گه‌ر دووباره بگه‌ڕێته‌وه پۆسته‌كه‌ی چاو له هیچ كه‌س نا‌پۆشێت.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئۆباڵی هه‌ڵه‌كانی ناو حكومه‌تی ئێستای خسته ئه‌ستۆی هه‌ردوو هاوپه‌یمانیی فه‌تح و سائیرون و رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و حزبه‌كانی تریش به دادپه‌روه‌ری ده‌جوڵێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان توند بووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو رایگه‌یاندووه: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌رێم توند نه‌بووه، به‌ڵكو ته‌نها دادپه‌روه‌ری و ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ كردووه كه له ده‌ستوور و یاسای فیدڕاڵی‌دا هاتووه.
عه‌بادی جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر دووباره بگه‌ڕێته‌وه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، چاو له كه‌س نا‌پۆشێت نه له هه‌رێم و نه له هیچ حزبێكی سیاسیی تر.
دەشڵێت "شێوازی هه‌ڵبژاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، پێشێلكردنی ده‌ستوور بوو، چونكه ده‌ستوور گه‌وره‌ترین كوتله راده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات هه‌ڵه‌ی حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو ئۆباڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌ردوو هاوپه‌یمانیی فه‌تح و سائیرون كه به ته‌وافوق حكومه‌ته‌كه‌یان پێكهێنا".
PM:05:07:26/09/2019