له ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو منداڵ و سێ هاووڵاتی له بناری قه‌ندیل بەهۆی بخۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بریندار بوون گوندێکیش چۆڵكرا.
گوندی زێوكه ده‌كه‌وێته سنووری ناحیه‌ی ژاراوه‌ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر، شه‌وی رابردوو و ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا دوو جار به چڕی بۆردومانیان کردووە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه، فڕۆكه‌كانی توركیا گەڕاونەتەوە ئاسمانی بناری قه‌ندیل و گوندی زێوکەیان بۆردوومان کردووه‌تەوە.
گوندنشینان لەترسی بۆردوومانەکان بە تەواوی گوندەکەیان چۆڵکردووە و پەرتەوازەی ناوچەکانی تر بوون و ماڵ و حاڵیان بەجێ هێشتووە.
بۆردومانەکە دوای ئه‌وه دێت، كه شەوی رابردوو فڕۆکەكانی تورکیا ئەو گوندەیان بۆردومان کرد و بەو هۆیەوە سێ هاووڵاتی گوندی زێوکە بریندار بوون.