وەزارەتی تەندروستی عێراق هەرێم لە دەرمانێک ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق، هەرێم ئاگادار دەکاتەوە لە بوونی مادەی شێرپەنجە لە دەرمانێکدا..


لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە ئاراستەی هەرێم کراوە، ئاماژە بەوە کراوە، بەپێی فەرمانێکی وەزاریی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بە ژمارە (63193) لە فەرمانگەی کاروباری هونەریی وەزارەتی تەندروستی عێڕاق، بەشی دەرمانسازی لە بەرواری (26/9/2019) کە بۆ کوردستان، بەغدا، سەرجەم پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق نێردراوە، تێیدا ئاگادارکردنەوەیەک دەدات بەهۆی بوونی ماددەی شێرپەنجەیی N-nitrosodimethylamine (NDMA) لەناو دەرمانی رانیتیدین – ranitidine “.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، بەپێی فەرمانەکە دەبێت حکومەت بە ئاگادارییەوە رانیتیدین بۆ نەخۆشخانەکانی بکڕێت.


باس لەوەش کراوە، نەخۆش دەتوانێت لەڕێی راوێژکردن بە پزیشک و دەرمانساز دەرمانەکەی بگۆڕێت یان بەردەوامبێت لەسەر وەرگرتنی، بەڵام دەبێت تەنها ئەو دەرمانانە بکڕێت کە پشکنینی بۆ کراوە و ستیکەری لەسەرە.


.


PM:10:41:26/09/2019