ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕۆژنامەنووسانی تورکیایی ڕاگەیاند" لە ژێر فشارەکانی ئەمریکا، تورکیا ذەستبەرداری نەوت و غازی ئێران نابێت و ئامادەیە نەوتی ئێران بکڕێت".
هەروەها رهجهب تهیب ئهردۆغان ڕاشیدەگەیەنێت: ئەنقەرە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە ئامادە نییە هاوكاری و هەماهەنگییەكانی لەگەڵ تاران رابگرێت، بۆیە سڵ لە سزاكانی ئەمریكا ناكەینەوە و وڵاتەکەشی ئامادەیە کە نەوت و غازی ئێران بکڕێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە پێشتر ئەمریكا رایگەیاندبوو، کە هەر وڵاتێك نەوتی ئێران بكڕێت، لەلایەن واشنتن روبەروی سزای دارایی و ئابوری دەبێتەوە.