ئەمریکا.. پەنابەری عێراقی وەردەگرێت


دوێنێ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٦ ی ئەیلولی ٢٠١٩ گەورە بەرپرسێکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند" كۆشكی سپی لەبەرنامەیدا زیاتر لە پێنج هەزار پەنابەر بۆ ساڵی ٢٠٢٠ وەربگرێت كە چوار هەزاریان عێراقی دەبن". 

ئەو سەرچاوەیەی كۆشكی سپی بە رۆیتەرزی ڕاگەیاند" كۆشكی سپی پێشنیاری كردوە كە بەپێی سیاسەتی نوێی وەرگرتنی پەنابەر، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەرنامەیان هەیە زیاتر لە ٥ هەزار پەنابەر لەسەر چەوساندنەوەی ئاینی وەربگرن، هەروەها لەو ژمارەیە چوار هەزار پەنابەریان عێراقین و هەزارو ٥٠٠ پەنابەرەكەی دیكە لە پەنابەری گواتیمالا و هندۆری و سلڤادۆری وەردەگرن".

ئاژانسەكە ئەو هەنگاوەی كۆشكی سپی بە كەمكردنەوەی ژمارەی پەنابەرانی وڵاتەكەی بۆ ١٨ هەزار پەنابەر لێكداوەتەوە و ئەوەشی بە كەمترین رێژەی پەنابەر لە قەڵەمداوە لە مێژوی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.
 
 


PM:12:45:27/09/2019