كۆمپانیای وشە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی میدیاکانی گۆڕان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە "كۆمپانیای وشە لە پێناو رێكخستنەوەی بەشی میدیایی و ئۆرگانەكانی، پەخشی كەناڵی كەی ئێن ئێن دەوەستێنێت. ئەم بڕیارەش لە پێناو نوێبونەوە و خۆگونجاندنە لەگەڵ دنیای نوێی میدیا".
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمپانیای وشە کە وێنەیەکی بۆ سپی نێردراوە هاتووە "میدیا كاغەز و دیجیتاڵییەكانمان بەردەوام دەبن كە تا ئێستا بریتین لەمانە: رۆژنامەی زەمەن، گۆڤاری پەیسەر، ماڵپەرەكانی: زەمەن پرێس ، كەی ئێن ئێن سی ، سبەی و پەیسەر".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
روونكردنەوەیەك لە كۆمپانیای وشە لە بارەی رێكخستنەوەی میدیاكانی
كۆمپانیای وشە لە پێناو رێكخستنەوەی بەشی میدیایی و ئۆرگانەكانی، پەخشی كەناڵی كەی ئێن ئێن دەوەستێنێت. ئەم بڕیارەش لە پێناو نوێبونەوە و خۆگونجاندنە لەگەڵ دنیای نوێی میدیا و كاریگەرییەكانی. لە هەمانكاتدا میدیا كاغەز و دیجیتاڵییەكانمان بەردەوام دەبن كە تا ئێستا بریتین لەمانە:
- رۆژنامەی زەمەن
- گۆڤاری پەیسەر
ماڵپەرەكانی: زەمەن پرێس ، كەی ئێن ئێن سی ، سبەی و پەیسەر.
كۆمپانیای وشە لە بەرنامەیدایە فراوانتر و كاریگەرتر كارەكانی رێكبخاتەوە و لە ئاستی چاوەڕوانییەكان بێت و ماندوبونی ستاف و كارمەندان و پاڵپشتیكەرانی لە بیرناكات.
فازڵ نەجیب
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای وشە
٢٦ ی سێپتەمبەری ٢٠١٩