بەوێنە.. دەشنێ موڕاد بێ ماکیاژ دەردەکەوێت و باسی ژینگە دەکات


خانمە گۆرانیبێژیی کورد دەشنێ موڕاد بەستایلێکی زۆر جوان و تایبەت دەردەکەوێت و باسی ژینگە دەکات.

هونەرمەندیی گۆرانیبێژی کوردستان دەشنی موڕاد کە بە "شاکیرا"ی کوردی خۆیی ناساندووە، لە پیگەیی تایبەتی خۆیی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام"  وێنەیەکی خۆیی بە مکیاژ بڵاودەکاتەوە، هاوکات دەشنێ دەڵێت" لە دەوروبەری هەولێر چ ڕوودەدات؟ خۆزگە بەو هاوڵاتیانەی ئاگادار نین شەوانە لەدەوروبەری هەولێر چ ڕوودەدات، کە بەبەرچاوی لێپرسراوان و پارێزەرانی ژینگە شەوانە ئاسمانی دەوروبەری ئەو شارە سیخناخ دەبێت بە دوکەڵی خەست و ڕەش، ئەمە دوکەڵی ئەو هەزاران کۆنە تایەیە کە لە قەلاب باردەکرێ و دەهێنرێتە دەرەوەی شار و لە زورگەکانی نزیک باغمرە و شوێنەکانی تر و لە دوای ڕۆژ ئاوابوون ئاگریان تێبەر دەبێت بەمەبەستی دەرهێنانی تەلەکانی ناوی و فرۆشتنەوەیان کە ژمارەیەک خەڵکی بێ ویژدان بۆ پەیداکردنی پارە گیانی ننیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتی ئەو شارەیان خستۆتە مەترسییەوە، بەداخەوە چەند جارێک لێپرسراوان ئاگادار کراونەتەوە بەڵام تا ئێستا ئامادە نەبوون بەدەم ئەو ئاگادار کردنەوە بێن، کەچی کاتێ بۆ نوێکردنەوە و بەناوکردنی ئۆتۆمبێل ڕوو لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دەکەیت پارەیەکی پارەیەکی خەیاڵی بەناوی ژینگەوە لە هاوڵاتیان دەسێنن". 

دەشنێ موڕاد لە ١ ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژ و پێشکەشکار و نمایشکارێکی پۆشاکی کوردە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ بنەماڵەکەیی ڕۆشتووەتە وڵاتی هۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە لە گروپی سەما بووە، بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنتڕۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دوایش لەڕێگەیی بەرنامەکانی دەشنێ موڕاد و کۆڕەک ستاری کەناڵی کۆڕەک تیڤییەوە درێژەیی بە کاری ڕاگەیاندن داوە.

هەروەها خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە گۆرانی هێلاهۆپ سەرەتایی کاری هونەریی بووە، کە بەهۆی شیوازی نوێ و سەماکردنە ڕۆژئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەدا دەنگدانەوەیەکی گەورەیی هەبوو. 
 


PM:07:04:27/09/2019