لەگەڵ هەڵکشانی ناکۆکی ئێران‌و ئەمەریکا عێراق وەڵامی ئێران دەداتەوە

دوای ئەوەی باڵوێزی ئێران لە عێراق رایگەیاندبوو لە کاتی هێرشکردنە سەر ئێران لە عێراقیشەوە هێرشدەکرێتە سەر ئەمەریکا، وەزارەتی بەرگری وەڵام دەداتەوە.




لیوا تەحسین ئەلخەفاجی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراقی رایگەیاندووە، وڵاتەکەی نابێتە گۆڕەپانی ململانێکانی ئەمریکا و ئێران.


لیوا تەحسین خەفاجی کە ئەمڕۆ ٢٧ ی ئەیلول لێدوانەکەی راگەیاند وتیشی " عێراق رێگا بە هیچ لایەنێک نادا خاکەکەی بۆ بەئامانگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، بەکاربهێنێت".


رۆژی پێنجشەممە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاندبوو، ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران، ئەوا وڵاتەکەی هێرش دەکاتە سەر ئەمریکییەکان لە عێراق.

 
ئەمە بۆ یەکەمجارە لە دەستپێکردنی ناکۆکی نێوان ئەمەریکاو ئێرانەوە بەرپرسانی عێراق وەڵامی ئێران بدەنەوە.

 


PM:11:52:27/09/2019