بوومەلەرزەیەک ناوچەیەکی کوردستان دەهەژێنێت

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ١٢:٥١ خولەک بومەلەرزەیەک ناوچەی خانەقین و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان دەهەژێنیت.

 

ناوەندی بومەلەرزەی زانكۆی تاران ڕایگەیاند" بومەلەرزەکە بە گوڕی ٢.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر لەنێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا، هەروەها بومەلەرزەكە بە قوڵایی ٨ كیلۆمەتر و دووری ٢٦ كیلۆمەتر ناوەندی قەزای خانەقینی هەژاندووە و هاوكات لە دووری ٢٦ كیلۆمەتری قەسری شیرینی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەژاندووە". 




AM:11:03:28/09/2019