سێ نیشانەی دیارلە جەستەدا ئاماژەیە بۆ کەمی ڤیتامین بی ١٢



ماڵپەڕی ئێکسپرێس لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، کەمبوونەوەی ڤیتامین بی ١٢ مانای وایە جەستە بڕی پێویستی ئەو ڤیتامینەی لە خۆراکەوە دەست نەکەوتووە کە سەرچاوەی سەرەکی گۆشتیی سورە، زۆرکات گرفتی کەمخوێنی هۆکارێکی ترە بۆ باش نەمژینی ڤیتامین بی ١٢ لەلایەن جەستەوە. 

 

ئەگەر چارەسەری پێشوەختەی کەمی ڤیتامین بی ١٢ نەکرێت ئەگەری هەیە کەسەکە توشی خوران و تەنگەنەفەسی و نۆبەی دڵ بێت، لەگەڵ زیادبوونی مەترسی توشبوون بە نەزۆکی و شێرپەنجەی گەدە.


بۆ بەدوربوون لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی باشترە زانیاریی دەربارەی کەمی ئەو ڤیتامینە هەبێت تاکو لەکاتی هەستکردن بە نیشانەکان چارەسەری پێشوەختە وەربگریت، ئەوانیش بریتین لە: 

 
- لەدەستدانی تەرکیز

یەکێکە لە نیشانە سەرەکییەکانی کەمی ئەو ڤیتامینە لە جەستەدا لە دەستدانی تەرکیز و ئاستی هۆشیارییە.

 
- هەستکردن بە خەواڵووی

ئەگەر چی نیشانەی چەندین نەخۆشیی ترە، بەڵام پزیشکان بە یەکێکی تر لە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین بی ١٢ هەژمار دەکەن. 

 
- پڕبوونی برژانگ

زۆربەی کات بەسەر یەک چاودا دێت، کە هەستیاریی و بێزاری دروست دەکات، لەگەڵ تێکچوونی پێست و نینۆکەکان. 


چۆن چارەسەری کەمی ڤیتامین بی ١٢ دەکرێت؟

 
پزیشکان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن ئەو خۆراکانە بخۆن دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکە، ئەو کەسانەشی گرفتی کەم خوێنیان هەیە چارەسەری ئەو نەخۆشییەیان بکەن و چارەسەری پێویست وەربگرن.


کەسانی پێگەیشتوو کە تەمەنیان لە نێوان ١٩ بۆ ٦٤ ساڵدا دەبێت، ڕۆژانە پێویستییان بە ١.٥ میللیگرام ڤیتامین بی ١٢ دەبێت، بەوجۆرەش لە کەمخوێنی ڕزگاریان دەبێت، ئەو بڕەش بە ئاسانی لە خۆراکە جیاوازەکانەوە بەدەستدەهێنرێت کە زیاتر لە گۆشتیی سوور و هێلکە و ماسی سەلەمون و شیریی کەم چەورییدا هەیە. 

 


PM:12:19:28/09/2019