سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
" ژمارەیەک لە پەرلەمانتار لەبری بڕێک قازانج ئۆتۆمبێلەکانیان دەفرۆشنەوە "
ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانەوە ئۆتۆمبێلی جۆری مەرزێی ٢٠١٩ یان بۆ کڕراوە، لەبەر قازانج کردنی بڕێک پارەی کەم ئۆتۆمبێلەکانیان فرۆشتۆتەوە، بە پێچەوانەشەوە ژمارەک پەرلەمانتاری کەم هەر لە سەرەتاوە ڕەتیان کردۆتەوە ئۆتۆمبێلیان بۆ بکڕێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەرلەمانی کوردستان بە "سپی" ڕاگەیاند" ئەو ئۆتۆمبێلە وەنەشە مۆدێل ٢٠١٩ ەیانەی کە سەرۆکایەتی پەرلەمان کوردستان بە ٦٧ هەزار دۆلار بۆ هەر پەرلەمانتارانیان کڕیووە تا بە قیست لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا بیدەنەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لەو پەرلەمانتارانە لەبەر بڕێک قازانج کە لەنێوان ( ٤٠٠٠_ ٥٠٠٠) هەزار دۆلار دەبێت، هەروەها بۆ ئەوەی ٦٧ هەزار دۆلار کاشیان بێتە بەردەست، هەر لە پێشانگاکە فرۆشتوویانەتەوە".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی" بەپێچەوانەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی ئۆتۆمبێلەکانیان فرۆشتووە، هەندێکیان ئۆتۆمبێلەکانیان لاماوە، ژمارەیەکی زۆر کەمیشیان ڕەتیان کردۆتەوە کە ئۆتۆمبیلیان بۆ بکڕدرێت".
هەر پەرلەمانتارێکی کوردستان مانگانە ٨ ملیۆن ٨٥ هەزار دینار وەردەگرێت، بۆ ئەو چوار ساڵەی پەرلەمانتار خانوویەک، یان شووقەیەکیان پێدەدرێت، کە تەنها پارەی خزمەتگوزارییەکانی لەسەر ئەوان دەبێت. لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبیلانەشدا، بڕی ٥٠٠٠ هەزار دۆلار دراوە بە هەر ئەندام پەرلەمانێک، هاوکات لەکاتی نەخۆشی، یان پرسە ئەندام پەرلەمان و کەسی یەکەمی ئەندام پەرلەمانەکە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بیمەیەکی پێدەدرێت کە هەندێک جار گەیشتۆتە سەرو ١٠ ملیۆن دینارەوە.
سەرۆکایەتی ئەم خولەی پەرلەمان زیاتر لە ٦٠ ئۆتۆمبێلی وەنەوشەی هەبوو کە فرۆشرا بەنزیکی دوو ملیۆن دۆلار، بەشێک لەو پارەی کە بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە تازانە تەرخانکراوە لەو پارەیە بووە.
PM:01:45:28/09/2019
پەرلەمانی کوردستان
ئۆتۆمبیل
کچە کوردێک لە نێوان ئاوەکانی فەرانسا و بەریتانیا گیانی لەدەستدا
بەوێنە.. چەند هونەرمەندێک لە رۆژی جلی کوردیدا بەمشێوەیە دەردەکەون
لونین بۆچوونی خۆی سەبارەت بە گۆڵە ئەژمار نەکراوەکەی یامال ئاشکرا دەکات
ئەستێرەکان
وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد
وێنە.. بانە شێروان بە چەند ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
وێنە.. هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد
وێنە.. دینا چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە
وێنە.. کۆمپانیایەکی گەورەی جیهانی داوای لێبوردن لە هەیفا وەهبی دەکات
Spee Media