ئەمریکا.. داوای ئازادکردنی هاوڵاتییەک دەکات لە ئێران



ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند" ئەمریکا داواکاریەکەی محەمەد جواد زەریف، بۆ سەردانیکردنی باڵوێزی ئێران لە ئەمریکا لە نەخۆشخانەیەکی نیویۆرک رەتکردەوە، بەڵام ریگا بەو کارە دەدات ئەگەر یەکێک لەو دوو هاوڵاتییە ئەمریکییەی لەلایەن ئێرانەوە دەستبەسەرکراون ئازاد بکرێت". 

بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: ساڵانێکە ئێران ژمارەیەک لەهاوڵاتیانی ئەمریکای بەشێوەیەکی زۆردارانە دەستبەسەرکردوە، کەس وکار و هاوڕێیانی ئەو زیندانیانە ناتوانن بە ئازادی سەردانیان بکەن.

هاوکات عەلی رەزا میریوسفی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند" مەجید تەختڕەوانچی باڵوێزی وڵاتەکەیان لە ئەمریکا چارەسەری شێرپەنجە لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی نیۆرکدا وەردەگرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەنیویۆرکدا بەڕێوەدەچێت".

لەمانگی تەموزی رابردودا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کۆمەڵێک یاسایی توندی دەرکرد بۆ رێگریکردن لە زەریف و بەرپرسەکانی دیکەی ئێران، بۆ رێگریکردنیان لە سەردانیکردنیان لەنیۆرک لەم مانگەدا. 
 


PM:02:57:28/09/2019